ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بایۆمەتری بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانە بكرێتە كە دەكرێنە گرێبەست، تاوەكو ناوەكانیان بخرێتە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردەوە و مانگانە لەگەڵ مامۆستایاندا مووچە وەربگرن.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێكارەكانی بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەكات كە بریتییە لە تۆماركردنی ئەو مامۆستایانەی كە بڕیارە بكرێنە گرێبەست لە سیستمی بایۆمەتریدا.

راشیگەیاند، ئەو هەنگاوە بۆ ئەو مامۆستایانەی كە دەكرێنە گرێبەست بۆ ئەوەیە كە ناوەكانیان بخرێتە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردەوە و مانگانە لەگەڵ مامۆستایاندا مووچە وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share