پزیشکیان گەیشتە هەولێر

سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە هەولێر.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.

پزیشکیان لە هەولێر چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات و دواتریش هەر ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

رۆژی رابردوو، سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغداد بوو، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق 14  یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکرد.

سەردانەکەی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان یەکەمین سەردانی ئەو سەرۆکەیە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی خۆی لەوەتەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەی وەرگرتووە.

 

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی داراییەوە.. بڕیاری خەرجكردنی مووچە درا

بابەتی دواتر

مۆبایل و شێرپەنجەی مێشك.. توێژینەوەیەكی نوێ پەیوەندیی نێوانیان یەكلادەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەکە ئازادنەکراون و بەیاسای سەربازی سزادەدرێن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی هەڵیانکوتایە سەر خوێندنگایەک و لێدانی خوێندکارێک و باوکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە…
زیاتر ببینە

بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە خەرجكردنی پارەی وانەبێژی مانگی چوار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و…
Total
0
Share