ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 251 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 251 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 251 ملیۆن و 351 هەزار و 976 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 241 ملیۆن و 501 هەزار و 976 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها نۆ ملیۆن و 850 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 8ی ئەیلولی 2024 بوو کە تێیدا 253 ملیۆن و 382 هەزار و 970 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

داتاکان دەریدەخەن تێکڕای ساڵانەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتووەتە 69.97%، ئەوەش لەسەروو پێشبینییەکانەوەیە و بەرزترین ئاستە لە 20 ساڵی…
Total
0
Share