بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

 

ڕۆژنامەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند، سەرۆکی بەشی نرخی کاڵاکان لە تورکیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەر لە چەند ڕۆژێک ئاماری هەڵاوسانی لە مانگی ئایاردا بڵاوکردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، یەڵدا ئەیاز وەک شوێنگرەوەی مستەفا تیکی دانراوە لەو پۆستەدا، دوای ئەوەی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە لە مانگی ڕابردوودا تێکڕای هەڵاوسان گەیشتووەتە 73.5%.

بەپێی بلومبێرگ لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا دوو گەورە ژمێریار و بەرپرسی ژمێریاریی هەڵاوسانی پەیمانگای ئاماری تورکیا بەهەمان هۆکار دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، لەکاتی دەستلەکارکێشانەوەیاندا وتوویانە لەبەر هۆکاری تەندروستی بووە.

لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵیشدا سەرۆکی ئاژانسی ئاماری تورکیا لە پۆستەکەی لابرا و کەسێکی دیکە ئەو پۆستەی وەرگرت.

ڕۆژنامەی بلومبێرگ ئاماری ENAGroupی بڵاوکردووەتەوە کە گروپێکن پشت بە ڕێگایەکی جیاوازتر لە دەزگا فەرمییەکان دەبەستن بۆ خستنەڕووی ئامارەکانی هەڵاوسان بەپێی ئاماری گروپەکە، ئاستی هەڵاوسان لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 106.76%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێک لەو کەسانەی لە فڕۆکە ئەمریکییەکە کەوتە خوارەوە یاریزانێکی ئەفغانییە

بەرپرسانی ئەفغانی دووپاتیانکردەوە، کە یەک یاریزانی گەنج دوای ئەوەی هەوڵیداوە خۆی هەڵبواسێت بە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکیدا، کەوتووەتە خوارەوە…
زیاتر ببینە

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەنتۆنی بلینکن سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی بەریتانیا دەکات. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی…
Total
0
Share