نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 96 دۆلار

نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و گەیشتە نزیكه‌ى 96 دۆلار و بەرزترین ئاستى تۆماركرد كه ‌لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، به‌هۆی ناكۆكییه‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیاوە مەترسی لەسەر وزەی جیهان هه‌یه‌، ئەوەش وایکردووە خواست لەسەر نەوت زیاتر ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه،‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت بە 95.45 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و زیاتر له‌ دۆلارێك چووه‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ى.

هه‌روه‌ها نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی خۆرئاواى ئه‌مریكاش گه‌یشته‌ 94.64 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share