لەبارەی رێژەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی لەبارەی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون دەدات و جەختدەکاتەوە رێژەی تووشبوون رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون رووی لە کەمبوونەوە کردووە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی دوایین ئامارەکان ئەمساڵ 184 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە لەناویاندا 23 کەس گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای زیقار بووە کە 35

حاڵەتی تووشبوون و شەش حاڵەتی مردنی لێتۆمارکراوە، لەدوای ئەویش بەغداد دێت کە 26 تووشبوون و سێ حاڵەتی مردنی تێدا تۆمارکراوە، کەمترین ژمارەش لە پارێزگای واست بووە کە تەنها دوو حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی تەیف سامی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەستپێدەکەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی خوێندەوارییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share