عێراق بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دەركرد

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی جووتیاران و پارێزگاریكردن لەبەروبوومە خۆماڵییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی تەماتە و پەتاتە و شووتی كە لە دەروازە و مەرزەكانی سنووری ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو پاڵپشتیكردنی جووتیاران و پارێزگاری لەبەروبوومە خۆماڵییەكانی هەرێمی كوردستان، دوابەدوای نووسراوی داواكاریی وەزارەتمان و هەوڵەكانمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بەخۆشحاڵیەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزاریی ئابوری، بڕیاڕدرا لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی تەماتە و پەتاتە و شووتی لەدەروازە و مەرزەكانی سنوور ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەم هەنگاوە گرنگە وادەكات كە بەردەوامبین لەسەر هەماهەنگی و بەیەكەوە كاركردن بۆ یەكخستنی ڕۆژنامەی كشتوكاڵی لەپێناو ڕەخساندنی بەرژەوەندیی و سوودی گشتیی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵای عێراق وەڵامی ئەنجومەنی ئاسایش دەداتەوە.. باسی شمشێر و دەستبڕین دەكات

بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە پشتگیرییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، “قوربانییەكەی…
Total
0
Share