لەبارەی پێدانی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاوڵاتییانی هەرێم روونكردنەوە دەدرێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو بڕیارەی پێشتر لە عێراقەوە دەركراوە هاوڵاتییانی هەرێمیش هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە كاتی گەشتكردندا سوودمەنددەبن لە كڕینی دۆلار بە نرخی رەسمی، هاوكات هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشكرادەكات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێكی پەیوەندیی بە دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە هەیە كە لۆدێكی زۆر لەسەر ئەو بانكانە دروستبووە كە حەواڵە دەكەن و ئەوەش وایكردووە بەشێك لە بازرگانان لە بازاڕەوە حەواڵە بكەن و هۆكاربووە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.
وتیشی، “هەرێمی كوردستان و عێراق هەمان سیاسەتی دارایی پەیڕەودەكەن بۆیە ئەو بڕیارەی دەرچووە بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران لە عێراق، فڕۆكەخانەكانی هەرێمیش دەگرێتەوە و چەند رێكارێكیش گیراوەتەبەر، بەڵام تاوەكو ئێستا هاوڵاتییانی هەرێم سوودمەندنەبوون كە بەشێكی ئەو بابەتانە بە سیاسی دەكرێن”.

راشیگەیاند، بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستان هاوڵاتییان لە كاتی گەشتكردنیان 100 دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێدەدرێت كە دەتوانێت تاوەكو 3 هەزار دۆلار سوودمەندبێت.

بابەتی پێشتر

گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە رووباری خابوور خنكا

بابەتی دواتر

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share