زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم دابەشدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، رەزامەندی دراوە بە دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانیان لە ئۆفیسەکانی هەرێم.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەک بە سوودمەندبوونی فەرمانبەرانی ئۆفیسەکانی هەرێمی کۆمسیۆن، رەزامەندی درا بەو مەرجەی کە پێشتر ئەو فەرمانبەرانە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبووبن.

ئەو فەرمانبەرانەی کۆمسیۆن کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە پێکهاتوون لە 51 فەرمانبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، 525 فەرمانبەری نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، 640 فەرمانبەری ئۆفیسی سلێمانی و 412 فەرمانبەری ئۆفیسی دهۆک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
Total
0
Share