ئامانج عەزیز: 10 لایەنی سیاسی و چوار کاندیدی سەربەخۆ لە سلێمانی تۆمارکراون

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن رایگەیاند، 10 لایەنی سیاسی و چوار کاندیدی سەربەخۆ تۆمارکراون.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سلێمانی 10 لایەنی سیاسی و چوار کاندیدی سەربەخۆ نای خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکردووە و هیچ هاوپەیمانێتییەکیش تۆمار نەکراوە.

وتیشی، ئێستا پرۆسەی وردبینیکردن بەردەوامە و لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکان لیژنەی تایبەتمەند وردبینی لە ناوەکاندا دەکات.

لەبارەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوق، ئامانج عەزیز وتی، “ئەو پرۆسەیە تاوەکو 9ی تەممموز بەردەوامە و ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تیذایە دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە’.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share