بەشەخۆراكی نوێ دابەشدەكرێت و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای هەشت ئامادەكراوە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا بكرێت.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای هەشت ئامادەكراوە و چاوەڕوانی بڕیاری بەغداین كە ئاگادارمان بكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

جەختیکردەوە وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی حەوت بە داتای مانگی هەشت بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share