بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكارهێنانی مووچە بۆ بەرژەوەندیی حزبی كارێكی ناڕەوا بوو بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبكەین و نەهێڵین گوزەرانی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار كرایەوە تاوەكو هاوڵاتییان سەربەستانە بەشداریی پڕۆسەكە بكەن و ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی لە ناوچەكە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا چارەسەركردنی كێشەكان و پرسەكانی پەیوەست بە ژیانی خەڵك تاوتوێكران و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، تێكەڵكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك بە ململانێ سیاسییەكان و بەكارهێنانی مووچە كە مافێكی سەرەتایی هاوڵاتییانە بۆ بەرژەوەندیی حزبی، كارێكی ناڕەوا بوو، بەخۆشحاڵییەوە توانیمان رێگریی لێبكەین و نەهێڵین جارێكیتر ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە.

لەبارەی سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە ناوچەكە سەرۆك بافڵ وتی، “پشتگیریی تەواوی بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەكەین كە دامەزراوەیەكی گرنگ و هەستیاری وڵاتە و رێزی دەگرین، وەكچۆن پێویستە هەموولایەنەكان رێزی لێبگرن و بەربەست لەبەردەم كارەكانیان دروستنەكەن، دەستوور بنەمای بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چارەسەركردنی كێشەكانە و لە رووەشەوە كارەكانی دامەزراوەكە لەپێناو بەرژەوەندیی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكان بووە و لە هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەریدا بووە.

بابەتی پێشتر

میسرییەکان نایانەوێت وەک عەرەب یاخود ئەفریقی ناویان بهێندرێت

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە دامەزراوەی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێزمەباران و بەفر دەبارێت

شەپۆلێکى بارانبارین روو لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share