وردەکارییەکانی رووداوەکەی بەیانیی ئەمڕۆی شەقامی سالم چین؟

بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی سالم، کەسێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

میران مستەفا، ئەفسەری هێڵکاری لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند، “بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێکی لاندکروزەر، کە لە چوارڕیانی سەرچنار بەرەو سەنتەری شار رۆیشتووە، بەهۆی خێرایی زۆرەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا، پاشان هاتوەتەوە سایدی خۆی، خۆی کێشاوە بە ستوونێکی رووناککەرەوەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەنجامی رووداوەکە، کەسێک گـ.ـیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “سەرۆکی یەکێتی باوەڕی بە بڕیاری پێکەوەیی هەیە نەک تاکبڕیاریی لەسەر پێشهاتەکان، دابەشکردنی راستەوخۆی مووچە…
Total
0
Share