شارەوانیی سلێمانی: دەستکرا بە قیرتاوکردنی بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتیی بەشی پرۆژەکان و تیمی سەرپەرشتیاری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی کە پشووی رەسمییە، دەستکرا بە کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدراوە ئەم شەقامە زیاتر لەو کاتانەدا کاری تێدابکرێت، کە پشووە، لەپێناو دروست نەبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان و دروست نەبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە شەقامەکەدا.

دەشڵێت، “تیمەکانمان بەردەوامدەبن لە کارکردن لەم شەقامە، تا تەواوبوونی کارکردن لە شەقامی ناوبراو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ خۆپیشاندانەكان بەكوێ گەیشتووە؟

بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانەكانی سنووری سلێمانی لەلایەن لیژنەكەی پەرلەمانەوە بەردەوامە، ئەندامێكی لیژنەكەش كاری لیژنەكەیان ئاشكرادەكات. شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share