ئەمڕۆ شەممە 4ی تەمموزی 2026، لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان ئەنجامدرا.
پاڵپشت بە ماددەی نۆزدەیەم لە پەیرەوی ناوخۆ، کە پەسەندکراوی کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستانە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمەڵەکە ئەنجامدرا.
بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، هەریەکە لە پ.د. دانا ئەحمەد مستەفا بە سەرۆکی کۆمەڵە، پ.ی.د. بەختیار عوبەید شەریف بە جێگری سەرۆکی کۆمەڵە، پ.ی.د. ڕێزان سەعید حەمەشەریف بە بڕیاردەری کۆمەڵەی ئەکادیمیانی کوردستان هەڵبژێردران.



