لە سنووری خەلەکان ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج

بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان ئاگریگرتووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە رێگای درۆنەوە کراوەتە ئامانج.

کامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دوکان – خەلەکان ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرتووە بەپێی ئەوەی کە تەقیوەتەوە و زیانی زۆری پێگەیشتووە بە شێوەیەک ئاستەمە بناسرێتەوە گومان دەکەین بە درۆن کرابێتە ئامانج.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تێدابووە و گیانیان لەدەستداوە، تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خەلەکان بەهۆی زۆری سووتاوییەکەیان نەتوانراوە بناسرێنەوە، تەنها ئەوەندە دەزانین لە رەگەزی نێرن، بڕیارە کەمێکی دیکە تەرمەکان بۆ پەیمانگەی پزیشکی داد لە سلێمانی بگوازینەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ئەمساڵدا یەک ملیۆن تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاماری سەرپێچی و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە بەسەرچووەکانی بڵاوکردەوە. لە ئامارێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی…
Total
0
Share