بەرگریی شارستانیی سۆران داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوادەکات، ئەو هاوڵاتییانەی بەمەبەستی بینینی دیمەنی بەفربارین روویان لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە، پێش کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە ئەو ناوچانە جێبهێڵن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆراندا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەینەوە کاتێک بۆ هەر مەبەستێک روو دەکەنە ناوچە زۆر ساردەکان و سەر شاخەکان بۆ ناو بەفر پێویستە پێش کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە و بەر لە بەستنی شەقامەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەوڵی گەڕانەوە بدەن.

ئاشکراشیکردووە، پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکەن ئۆتۆمبێلەکانیان لە جۆری دەبڵ ئەکسل بێت یاخود زنجیر بۆ تایەکانیان ببەستن بۆ ئەوەی توشی گیرخوارد نەبن و مەترسی لەسەر گیانیان دروستنەبێت.

داوایشیکردووە، هاوڵاتییان خۆتان بەدوور بگرن لەو شوێنانەی رێژەیەکی زۆر بەفری لێباریوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە…
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: گفتوگۆكان لەبارەی مووچەوە قۆناغی زۆرباشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد بەردەوامدەبن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن بۆ…
Total
0
Share