وادەی خەرجکردنی مووچە ئاشکرادەکرێت

شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وردبینی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە تەواوبووە، ئەوەی ماوەتەوە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق و ناردنی داهاتی ناوخۆیە بۆ بەغداد.

وتیشی، لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتییە، بەڵام هێشتا نازاندرێت لەسەر بڕی چەند ڕێککەوتوون، چونکە هەرێمی کوردستان ناتوانێت 120 ملیار دینار بنێرێت و بەغدادیش تێگەیشتنی بۆ ئەو بابەتە هەیە.

هاوکات شیروان میرزا ئاماژەی بەوەشدا، هیچ کێشەیەک لەبەردەم مووچەی مانگی چواردا نییە، بە هەموو ئەگەرەکان ڕەنگە لەم هەفتەیەدا داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد بکرێت و مووچەی مانگی چوار خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: بەناوی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە ئامەدین

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ پشتیوانی لە پڕۆسەی ئاشتی و بەشداریكردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامادە. پارێزگاری…
زیاتر ببینە

جەمال کۆچەر: دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لیژنە وزارییەکە تاوەکو سێشەممە رەشنوسەکە رادەستی سودانی بکات. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share