کۆنگۆی دیموکرات.. لە هەوڵێکی هەڵاتن لە زیندانێکدا 129 کەس کوژران

لە هەوڵێکی هەڵاتن لە گەورەترین زیندانی کۆنگۆی دیموکرات لایەنی کەم 129 کەس کوژران و 59 کەسی دیکەش برینداربوون.

جاکمان شەبانی وەزیری ناوخۆی کۆنگۆی دیموکرات رایگەیاندووە، لە زیندانەکەدا لە کاتی هەوڵێکی هەڵاتن رووبەڕووبوونەوە روویداوە لە ئەنجامدا 129 کەس کوژراون کە 24 کەسیان بە فیشەک بووە.

ئاشکراشیکرد، 59 کەس برینداربوون و حکومەت هاوکاریی تەندروستیی پێگەیاندوون.

زیندانی کینشاسا گەورەترین زیندانی وڵاتی کۆنگۆی دیموکراتە، ژمارەی ئەو کەسانەی زیندانیکراون 10 هێندەی توانای زیندانەکەیە، بەهۆیەوە زیندانیان لە دۆخێکی خراپدا ژیان دەکەن و هەر بەو هۆیەشەوە زیندانییەکان هەوڵی هەڵاتن دەدەن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: هیچ پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل و جەڵتەی مێشکدا نییە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 570 چارەخواز لە سەنتەری حەساسیەت و رەبۆ بینراون و چارەسەرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share