توێژینەوەیەک: هیچ پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل و جەڵتەی مێشکدا نییە

رەنگە زۆرجار پێمان وترابێت زۆر مۆبایل بەکارمەهێنە چونکە لەرێگای تیشکەکانییەوە مێشک تووشی نەخۆشی دەکات، بەڵام توێژینەوەیەک ئەم زانیارییە رەتدەکاتەوە.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا وردبینیان بۆ داتاکانی 63 توێژینەوەی رابردوو کردووە کە لە نێوان ساڵانی 1994-2022 و لە 10 وڵات ئەنجامدراون، تێیدا بەراوردیان لەنێوان داتاکانی ئەو کەسانە کرد کە بە سروشتی کارەکانیان مۆبایلیان زۆر بەکارهێناوە.

توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی شەپۆلەکانی مۆبایل و رادیۆ و تەلەفیزۆنەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مێشک و غودە و خوێن نییە.

بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە شێوەی یەکلاکەرەوە بۆچوونی خۆی لەسەر ئەم پرسە بڵاوبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

کۆنگۆی دیموکرات.. لە هەوڵێکی هەڵاتن لە زیندانێکدا 129 کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share