عێراق 40 هەزار ژەم ڤاكسینی فایزەر وەردەگرێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 40 هەزار ژەمی نوێی ڤاكسینی فایزەری دژ بە كۆرۆنا وەردەگرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، بڕیارە سبەی ئەو بڕە ڤاكسینە بگاتە عێراق.

گەیشتنی ئەو ڤاكسینە لەكاتێكدایە، هاوڵاتییان بەشێوەیەكی زیاتر خواست لەسەر وەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژ بە كۆرۆنا نیشاندەدەن.

پێشتر ڕیاز حلفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان لەهەوڵدایە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر، قەبارەی کڕینی ڤاکسین لە 16 ملیۆنەوە بۆ 18 ملیۆن ژەم بەرزبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی سوتانی پاوانەکانی دەریاچەی زرێبار سەدان گیاندار لەناوچوون

بابەتی دواتر

دوو برایان برینداركردبوو.. دوو تۆمەتباری کێشە خێزانییەکەی کەلار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share