ئەو خواردنانەی نابێت بکرێنە ئێرفرایەرەوە

دروستکردنی ئامێری ئێرفرایەر بە شۆڕشێکی نوێ لەبواری دروستکردنی خۆراک هەژماردەکرێت، کە ئەو خواردنانەی دەتەوێت بەبێ زەیت و بە کەمترین کات بۆت ئامادەدەکات، بەڵام شارەزایانی بواری تەندروستیی هۆشداریی لەبارەوە دەدەن و دەڵێن، نابێت بۆ پێنج جۆر خواردن بەکاربهێنرێت لەوانەش:

-هەندێک جۆری پەنیر، چونکە یان تام لەدەستدەدەن یان دەسووتێن و بڵاودەبنەوە بە ئامێرەکەدا.

-پارچە گۆشتی گەورە، چونکە بەشی ناوەوەی بە جوانی نابرژێت.

-برنج و مەعکەرۆنی، چونکە ئاوی زیاتریان لە خواردنەکانی دیکە پێویستە بۆ ئامادەبوون.

-سەوزە گەڵا پانەکانی وەک کاهوو و سپێناغ‌، باشترە هەر بە رێگا کۆنەکان ئامادەیان بکەیت.

-ئەو خۆراکانەی سۆسیان پێوەدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەسەرێکی نوێ دەبێتە هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.. لە چارەسەری کیمیایی باشترە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، گروپێک لە زانایانی پزیشکی چارەسەرێکی نوێیان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە، چارەسەرەکە دەتوانێت ئەو گرێ…
Total
0
Share