کەشتییەکی ئێرانی لە ئاوەکانی کوەیت نوقم بوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

سەرچاوە ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانی لە ئاوەکانی کوەیت نقوم بووە و بەهۆیەوە سێ کارمەندی کەشتییەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریی ئاژانسی ئینتیخابی ئێرانی، تیمی کەشتییەکە ئێرانی و هیندی بوون، تاوەکو ئێستا تەرمی سێ کەس دۆزراونەتەوە و گەڕان بۆ تەرمی سێ کەسی دیکە بەردەوامە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی جۆری ئەو کاڵایانە ئاشکرا نەکردووە کە لەنێو کەشتییەکەدا بوون و باسی ئەوەشیان نەکردووە کە کەشتییەکە ویستویەتی بەرەو کوێ بڕوات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر سنوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر…
Total
0
Share