ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران.. دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادەبكات

ئەمریكا داوا لە ئێران دەكات ڕێگە بە نوێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بدات سەردانی بنكەی ئەتۆمیی كەرەج بكەن.

نوێنەری ئەمریكا لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لەنێوان ئێران و ڕافایل بروسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كرا، دەبێت ئێران ڕێگەبدات نوێنەرانی ئاژانسەكە سەردانی بنكەی وزەی ئەتۆمیی كەرەج بكەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئێران ڕێگەنەدات لیژنەكە سەردانی ئەو بنكە ئەتۆمییە بكات، دەبێت ڕووبەڕووی وەڵام ببێتەوە لەلایەن ئەندامانی ئاژانسەكەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

ئەو هۆشدارییەی نوێنەرەكەی ئەمریكا لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دوای ئەوە دێت، لیژنەیەكی ئاژانسەكە دوێنێ ویستی سەردانی بنكەی ئەتۆمیی كەرەج بكات، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارنی ئێرانەوە ڕێگریلێكرا و ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەدەپە بەشدارن
لە توركیا بە تاوە و مەنجەڵەوە خۆپیشاندان دژی گرانی بەڕێوەچوو

لە گەورەشاری ئیستانبوڵی تورکیا خۆپیشاندان بە هەڵگرتنی مەنجەڵ و تاوەی ناو چێشتخانەکان، دژی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان…
زیاتر ببینە

نەتەنیاهو: جەنگ بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل نامێنێت

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، جەنگ بەردەوامدەبێت بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و دەشڵێت، “كار بۆ ئازادكردنی سەرجەم رفێندراوەكان دەكەین”.…
Total
0
Share