سوپای پاسداران خەرجییەکانی خۆی و ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئاشکرا دەکات

جێگری هەماهەنگی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکردووە، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا سوپای پاسداران 17 ملیار دۆلاری لەناوچەکەدا خەرجکردووە و لە بەرامبەردا ئەمریکا 7 ترلیۆن دۆلاری خەرجکردووە.

محەمەد ڕەزا نەقدی، جێگری پۆستی هەماهەنگی سوپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەبەکە یەکی ئێران ڕایگەیاندووە، “ئێران لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا کاری لەسەر هەناردەکردنی شۆرشی ئیسلامی کردووە و هاوکاری مادی هەموو ئەو هێزانەی کردووە هاوپەیمانی ئێران بوون.

وتەکانی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە بە تازەیی حزبوڵای لوبنان و بزوتنەوەی حەماس ئاشکرایان کردووە کە هاوکاریان لە سوپای پاسدارانی ئێران وەرگرتووە.

نەقدی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت هەژمونی خۆیان لەناوچەکەدا بهێڵنەوە یان زیاتری بکەن، قاسم سولەیمانی یەکێک بوو لەو سەرکردانەی کە ڕێگری لەمە دەکرد، هەر ئەمە بوو وای لە سوپای ئەمریکا کرد دەست بۆ کردەوەیەکی وەها ببات”.

خەرجکردنی ئەو پارەیە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە ڕونی دیارنییە بۆ چ لایەن و گروپێک ڕۆشتووە، بەڵام بەم هەفتەی ڕابردوو مەحمود الزهار، یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس ڕایگەیاندووە، جارێک هێندە پارەیان لە قاسم سولەیمانی وەرگرتووە کە نەیانزانیووە چۆن بیبەنەوە.

بە وتەی بەرپرسەکەی حەماس لەیەکجاردا قاسم سولەیمانی نزیکەی 22 ملیۆن دۆلاری پێداون وەک هاوکاری سەربازی.

بابەتی پێشتر

نهێنی بەرزبوونەوەی بەهای بتكۆین و پێشبینییەكان لەبارەی ئایندەیەوە

بابەتی دواتر

دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share