پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاددەكرێت

وتەبێژی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم مانگەدا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاددەكرێت.

سیروان محەمەد، وتەبێژی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمدەكات. هەر كاتێكیش خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانی كەمبكات كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاددەكات و لە مانگی ئەیلولدا چاوەڕواندەكرێت كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیادبكرێت.

پێشتریش راگەیەندرا كە هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی كارەبای 3500 مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانی لەو بڕە زیاترە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی دواتر

تایبەت بە ژنان.. پشكنینێكی سادەی خوێن پێشبینیی نەخۆشییەكانی دڵ بەر لە 30 ساڵ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share