وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەی زانكۆلاین درێژدەكاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ماوەى (زانکۆلاین) بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو درێژدەكاتەوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تائێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (24) كاتژمێری دیکە واتە تا سەعات (12)ی سبەی سێشەممە بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی درێژبکرێتەوە.

وتیشی، “لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووان، کە بەهەر هۆکارێك بێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆڕمى زانکۆلاین تەواوبکەن”.

عەباس ئەکرەم ئەوەشی ڕونكردەوە، ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەن، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24 كاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

زانكۆلاین بریتییە لە سیستمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە تۆماری خواستی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم.

بۆ چوونە ناو سیستمەكە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. ئەفسەرێك بە مەستیی ژێردەریایی پڕ لە موشەكی ئەتۆمی لێخوڕیوە

بابەتی دواتر

ئۆپیك: كەرەنتین لە زستانی داهاتوودا مەترسی لەسەر نەوت دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شاخە

ساڵانە رۆژی جیهانیی شاخ لە 11ی کانونی دووەم بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان سەبارەت بە گرنگی شاخەکان بۆ…
Total
0
Share