بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تواندرا سێ پەمپ بۆ هێڵی دووی ئاوی دووکان – سلێمانی دابینبکرێت، لە ئێستادا ئەو سێ پەمپە لە قۆناغی دانان و بەستندان و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکەونەکار.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی شکانی ئەو پەمپانەوە ژمارەیەک گەڕەکی شاری سلێمانی بەتایبەت گەڕەکەکانی قڕگە، سێتوان، کازیوە، کوردسات و چوارچرای نوێ و بەشێک لە گەڕەکەکانی دیکە تووشی گرفتی کەمئاوی بوون.
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی وتیشی، بە دانانی ئەو سێ پەمپە دۆخی ئاو لە شاری سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە و دابەشکردنی ئاو لە حەوت ڕۆژەوە دەبێتەوە بە سێ ڕۆژ جارێک.