گۆڕانکاریی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت؟

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی بڵاوکردەوە و راشیگەیاند، لەم مانگەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق و بە هاوتاکراوی دەبێت.

هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دێت کە رایگەیاند دەبێت خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق بە هەمان یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو مووچەکانیان وەربگرن.

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەمەودا بە یاسایەک دەبێت کە پێیدەوترێت یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014.

بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەی لە یاساكەدا هەیە بەراورد بەو یاسایەی تایبەت بە خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرا، خانەنشینان سوودمەند دەبن، بەجۆرێك ئەوانەی مووچەکانیان تەنها 220 هەزار دینارە، دەکرێت مووچەکانیان بە رێژەی 100% زیاتر زیادبکات و وردەكارییەكەشی بەم جۆرەیە:

ئەوانەی تەمەنیان لە 45 ساڵ زیاترە و 15 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە مووچەکانیان بە گوێرەی هاوکێشەیەک دەردەچێت کە بریتییە لە وەرگرتنی تێکڕای مووچەی 36 مانگی کۆتایی خزمەتیان کە بەبێ دەرماڵە دەردەهێندرێت بە لێكدانی 2.5 و ساڵانی خزمەت و دواتریش دابەشی 100 دەکرێت و بەوەش ژمارەیەک دەردەچێت، ئەو ژمارەیەش دوو بڕە پارەی دیکەی بۆ زیاددەبێت، دەرماڵەی بژێوی كە (1%ی مووچەکەیەتی و لێکدانی ساڵانی خزمەتی دەکرێت و کۆدەکرێتەوە لەگەڵ دەرماڵەی بڕوانامە کە لە نێوان 5% بۆ 20%ی مووچەی خانەنشینییە بنەڕەتییەکەیە و، بە گوێرەی جۆری بڕوانامەکەیان و بۆ مووچەکانیان زیاددەکرێت.

بە گوێرەی هەموارێکی خشتەی بودجە کە لەساڵی 2019دا ئەنجامدراوە دەبێت کەمترین مووچەی مووچەخۆر 500 هەزار دینار بێت، هاوکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 24ی 10ی 2023 بڕیاری زیادکردنی 100 هەزار دیناریدا بۆ ئەو کەسانەی مووچەیان لە خوار یەک ملیۆن دینارەوەیە، بەڵام تائێستا دیارنییە کە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئەم بڕە پارەیەیان بۆ خەرجدەکرێت یاخود نا.

هاوکات، هەندێک هەلومەرج هەیە، لەو هاوکێشەیەدا بوونیان نییە، ئەوانەن کە خزمەتی زانکۆییان هەیە، باڵیۆزەكان، ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دادوەر و داواکاری گشتی، كە هەریەک لەمانە بە گوێرەی یاسایەکی تایبەتمەند هەژماریان بۆ دەکرێت و ئەوانەی مووچەکانیان لەو ساڵانەش کەمترە بە هەمان شێوە جیاواز لەو میکانیزمە ژماردنی بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید: داوامانکرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم دابینبکرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی دەربەست دەکەینە واقیعی بەرجەستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share