شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت .

باسی لەوەش کرد، شایستە داراییەکە بۆ مانگی ئایاری 2024ە و لە سەرجەم پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک دابەشدەکرێت.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچەی مانگی تەمموز راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: داوامانکرد بەنزین و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم دابینبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە تونێلی دەبەندیخان بەهۆی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامەکە دادەخرێت. لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی…
Total
0
Share