سبەی لەم ناوچانە پشووە

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی رووی لە ناوچەكانی هەورامان كردووە و پلەكانی گەرما دابەزیوە، بڕیاردرا سبەی لە سنووری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەكانی دەوروبەری بكرێتە پشوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی رووی لە ناوچەی هەورامان كردووە و پلەكانی گەرما دابەزین بەخۆوە دەبینێت، سبەینێ لە سنووری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەكان، پشووی رەسمی دەبێت لە سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت و خوێندنگە و باخچەكانی سنووری ناحیەكەدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم پشووە ئەو خوێندكارانە ناگرێتەوە كە تاقیكردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لە دەرەوەی ناحیەكە ئەنجامیدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند،”بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (7:05)ی…
Total
0
Share