راوێژکاری دارایی سودانی: داهاتی نانەوتیی عێراق زیادیکردووە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “داهاتی نانەوتیی ئەمساڵی عێراق بەراورد بە ساڵانی رابردوو گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی”.

مەزهەر محەمەد، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، داهاتی نانەوتیی عێراق بۆ ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵانی رابردوو گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

باس لەوەش دەکات، داهاتەکان بە گشتی و داهاتی نانەوتی بەتایبەتی گەشەیەکی بەرچاویان کردووە، چونکە داتا دیجیتاڵییە داراییەکان ئاماژەیان بە ئاستێکی بەرزی داهاتەکان کردووە.

بەپێی وتەی ئەو راوێژکارەی سودانی، داهاتی نەوتی بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2023، 53.88 تریلیۆن دینار بووە، و داهاتی نانەوتی 0.42 تریلیۆن دینار بووە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024 گەیشتووەتە 58.80 تریلیۆن دینار و داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە 7.18 تریلیۆن دینار.

لەبارەی هۆکارەکانی زیادبوونی داهاتە نانەوتییەکان مەزهەر محەمەد رایگەیاند، دوو هۆکار لە پشتی ئەو بابەتەوەن یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکومەت لە بواری چاکسازیی دارایی بەجۆرێک داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە

20%ی کۆی داهاتی ساڵانە، هاوکات ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیران هەشت پاکێجی نوێی بۆ چاکسازی لە سیستمی باج پەسەندکرد.

وتیشی، هۆکاری دووەمی زیادبوونی داهاتی نانەوتی لە جێبەجێکردنی پرۆسەی حکومڕانی ئەلیکترۆنییەوە سەرچاوەدەگرێت بەتایبەتی پێشکەوتنی جددی لە جێبەجێکردنی سیستەمی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان کە بە هاوکاریی ئۆرگان و دامەزراوە داراییەکانی سەر بە نەتەوە یەککرتووەکان پێشکەشدەکرێن.

ئەوەش دەڵێت، پەسەندکردنی ئەپڵیکەیشنی دیجیتاڵی لە شوێنە گومرگییەکان بەشێکی گرنگی پرۆسەی وردبینی و خەمڵاندەکانە، ئەوە جگە لە فراوانکردنی بازنەی گومگرگی دیجیتاڵی و کۆکردنەوەی باجی پەیوەست بە پارەدانی ئەلیکترۆنی.

 

 

بابەتی پێشتر

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بابەتی دواتر

لە بەغداد كۆبوونەوەی نوێنەرانی كورد لەبارەی مووچە دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share