بافڵ تاڵەبانی لە ساڵیادی كۆچی دوایی “سەید عەبدولعەزیز ئەلحەكیم” پەیامێكی بڵاوكردەوە

لە ساڵیادی كۆچی دوایی “سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم”، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “بە ڕێز و شکۆوە یادی تێکۆشەر و دۆستێکی دێرین و نزیکی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە”.

لە پەیامێكدا، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەماحەتی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم، سەرکردەی دیاری عێراقە”.

ئەوەشی وتووە، “بە ڕێز و شکۆوە یادی تێکۆشەر و دۆستێکی دێرین و نزیکی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە کە بەدرێژایی ژیانی خەبات و تێکۆشانی دژی دیکتاتۆری و زوڵم و ستەم کردووە و هەمیشە لە بەرەی داکۆکیکردنیش بووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کورد”.

“لە ڕۆژانی سەختی خەباتیشدا ھاوپشت و پشتیوانیی خەباتی نەتەوایەتیمان بوو”، وەك بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەمڕۆ کە یادی ئەم سەرکردە قارەمان و مەزنە دەکەینەوە، لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە ھەمان ڕۆحیەتی خوالێخۆشبوو سەماحەتیان ھەیە بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر و دووبارە بووژاندنەوەی گیانی پێکەوەبوون و بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان ھێزە شۆڕشگێرەکانی ھەرێم و عێراق بۆ پاراستنی دەستوور و بەھا باڵاکانی گەلی کورد و عێراق”.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دڵنیام سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم درێژەپێدەری ھەمان ڕێچکە و بیروباوەڕی بەڕێزیانە و پێکەوە دەستلەناودەست دەبین لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی، ئەمنی و ئابوری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەنووسی ئەو یاسایانە ئاشکراکران کە لەلایەن حکومەتەکەی سودانییەوە لە پەرلەمان کشێنراونەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی ژمارەیەک یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندووەتەوە، ئەمەش رێکارێکی یاسایی…
Total
0
Share