توێژینەوەیەک: لە رۆژانی پشوودا زۆر بخەون

زۆرینەی ئەو کەسانەی فەرمانبەرن لە کۆی رۆژەکانی هەفتە تەنها رۆژێکیان هەیە بۆ پشوودان دەیانەوێت زۆرینەی کاتەکەیان بە نووستن بەسەردەبەن توێژینەوەیەکیش سوودی ئەمە ئاشکرادەکات.

توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی چینییەوە ئەنجامدراوە و سەلماندوویەتی، نووستنی زۆر لە رۆژانی پشوودا بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمخەوی رۆژانی کارکردن سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

توێژەران دەڵێن، ئەم هەنگاوە مەترسی لەکارکەوتنی دڵ بە رێژەی 19-20% کەمدەکاتەوە.

هاوکات قەرەبووکردنەوەی خەو لە رۆژانی پشوودا هۆکارە بۆ زیادبوونی وزەی جەستە و بەرزبوونەوەی رێژەی بەرگریی جەستە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکری جەستە و پاراستنی لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.

بابەتی پێشتر

لاوێن شەهید ئەردەڵان: سەرشۆڕی بۆ نۆکەران کە تا ئەمڕۆش بەردەوامن لە خیانەت

بابەتی دواتر

تازەلاوێک لە رووباری خابوور خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share