ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ڕەزامەندیی دا لەسەر حەپەکەی “مێرک” دژی کۆرۆنا

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، کە ڕەزامەندییان داوە لەسەر بەکارهێنانی بەپەلەی ئەو حەپە دژە کۆرۆنایەی کۆمەڵەی “مێرک” بەرهەمیهێناوە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند، ڕەزامندییان داوە لەسەر بەکارهێنانی ئەو حەپەی کۆمپانیای مێرک پەرەیپێداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاروبارەکانی کڕین و دەستخستنی حەپەکە کۆتایینەهاتووە.

ئاژانسەکە دەڵێت، ئەم چارەسەرە ئێستا لە ئەوروپا بەردەست نییە، دەتوانرێت بۆ چارەسەری ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت کە لەتەمەنی پێگەیشتووییدان، وادەکات ئەوانەی وەریدەگرن پێویستیان بە ئۆکسجین نەبێت هەروەها بە تووشی حاڵەتە توندەکانی ڤایرۆسەکە نەبن.

بەریتانیا یەکەم وڵات بوو لە جیهاندا کە ڕەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی حەپەکەی کۆمپانیای مێرک دژی کۆرۆنا دا بەناوی “مۆلنۆپیراڤیر”، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەتدەکات بەبەکارهێنانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: کەسێکی دیکە بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکیی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، لە پارێزگای نەجەف…
زیاتر ببینە

ئەمریکا هۆکاری سەرهەڵدانی کۆرۆنایە.. ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی بایۆلۆجیی ئەمریکییەوە دزەی کردووە

شارەزایەکی بواری پەتازانی و سەرۆکی لیژنەی ڤایرۆسات لە گۆڤاریی زانستیی باوەڕپێکراوی ئەمریکیی “لانیست”، لۆمەی ئەمریکا دەکات بەوەی هۆکاری…
Total
0
Share