گرنگییەكانی بە تەندروست هێشتنەوەی جەستە لە مانگی رەمەزاندا

بەرۆژوو بوون سەرەڕای ئەوەی سوودێكی رۆحی و جەستەیی بە مرۆڤ دەبەخشێت، بەڵام گرنگیشە لەوە تێبگەین كە دەبێت تەندروستی خۆشمان بە باشی و جێگیری بهێڵینەوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی وێبسایتی فیوژن هێڵس، كە تایبەتە بە توێژینەوە و بنكۆڵكارییە تەندروستییەكان، رەمەزان و بەڕۆژوو بوون سەرەڕای سوودە تەندروستی و رۆحییەكانی، بەڵام بەهۆی گۆڕانكاری لە شێوازی نوستن، كات و شێواز و رۆتینی خۆراك هۆكار گەلێكن دەبن بۆ ئەوەی گۆڕانكاریی ریشەیی بەسەر جەستەدا بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر رۆژووانان پێویستە ئاگاداری چەند گۆڕانكارییەك بن بەتایبەتی وشكبوونەوەی جەستە، دابەزینی شەكر و پەستانی خوێن و كێشەكانی كۆ ئەندامی هەرس.

هەر لە توێژینەوەكەشدا ئەوەشخراوەتەڕوو، لەپێناو هێشتنەوەی بە تەندروست هێشتنەوەی تەندروستی جەست، پێویستە؛ لە ماوەی رۆژوو شكاندن تا پارشێوو بڕێكی زۆر ئاو بخورێتەوە و لەو ماوەیەشدا ئەو بەرهەمانە نەخورێنەوە كە بە كافیینەكان دەوڵەمەندن.

ئاشكراشیكردووە، خواردنی سووپ، خەیار و میوە دەوڵەمەندەكان بە رێژەی ئاو؛ لەسەر رۆژووانان پێویستە لە پارشێویشدا بەهۆی ماوەی دورودرێژی بەرۆژووبوونیانەوە لە خواردنەكانیاندا هەمەجۆری بكەن بەتایبەت كاربۆهێدراتەكان (گەنم، جۆ و برجی قاوەیی)، پڕۆتینەكان (هێلكە، ماست و پاقلەمەنییەكان) و چەورییە سوود بەخشەكان لە نموونەی ئەڤۆكادۆ، چەرەسات و زەیتی زەیتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: هیچ کەسێک بەتەواوی پارێزراو نابێت تاوەکو هەمووان هەلی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەخت لە گرنگیی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە لەگەڵ…
Total
0
Share