نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ سێشەممە  کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب دیاریکرد، کە بریتییە لە (255) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (255) دینار.

پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی قەرزی خۆڵ و خاشاکەوە شارەوانیی سلێمانی داوایەک لە هاوڵاتییان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share