ئایا پەنجە تەقاندن دەبێتەهۆی هەوكردنی جومگەكان؟

زۆرن ئەو كەسانەی عادەتیان بە تەقاندنی پەنجەكانیانەوە گرتووە، كە بۆ كەمكردنەوەی فشاری جەستەیی یان ئازاری پەنجە یاخود وەك چێژوەرگرتن لە دەنگەكەی ئەنجامیدەدەن، بەڵام باوەڕێكی باو هەیە كە ئەم هەڵسوكەوتە زیانێكی مەترسیدار و درێژمەودای هەیە، لەوانەش هەوكردن و زیانگەیاندن بە جومگەكان.

لەگەڵ ئەوەشدا، پزیشكان ئاشكرایدەكەن كە هیچ بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە نییە پەیوەندیی نێوان تەقاندنی پەنجە و زیانگەیاندن بە جومگەكان بسەلمێنێت، وەك ئەوەی رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویكردووەتەوە.

لە زاری مایكڵ فام، پزیشكی نەخۆشییەكانی رۆماتیزم لە مایۆ كلینك-یشەوە دەڵێت، “زۆرجار بە نەخۆشەكانم دەڵێم كە هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی تەقاندنی پەنجەكان زیانبەخش بێت”.

لە توێژینەوەیەكدا دەربارەی حاڵەتەكە كە لە ساڵی 1998دا لە گۆڤاری “Arthritis & Rheumatology”ی ئەكادیمی بڵاوكرایەوە، پزیشكێك بەناوی دۆناڵد ئۆنگر تاقیكردنەوەی لەسەر “ئەو باوەڕە باوە كرد كە دایكی و پورەكانی و دایكی هاوسەرەكەی بانگەشەیان بۆ دەكرد”، تیایدا رۆژانە دوو جار پەنجەكانی دەستی چەپی دەتەقاند، دوای 50 ساڵ بۆی دەركەوت جومگەكانی دەستی هیچ نیشانەیەكی هەوكردنی پێوەنییە، هیچ جیاوازییەكیش لەنێوان دەستی راست و چەپیدا نییە.

چەندین جۆر هەوكردنی جومگە هەن، بەڵام ئەو جۆرەی دەخرێتە ئەستۆی “پەنجە تەقاندن”، هەوكردنی جومگەكانی ئێسكە، ئەو نەخۆشییەی دەبێتەهۆی داخورانی جومگەكان، ئەمەش ئازار و هەڵاوسانی لێدەكەوێتەوە.

كۆرس جافارنیا، نەشتەركاری ئێسك لە نەخۆشخانەی هیوستن میسۆدیست دەڵێت، برینداربوون یان زیاد بەكارهێنانی دەست، دەشێت بەشداربێت لەم جۆرە داخورانەی جومگەدا، بەڵام ئەمە لە ئاكامی هەڵگرتنی كێشی زۆر زیادەوە دەبێت، نەك لەڕێی پەنجە تەقاندنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئیمیلیان هوسنی، بەرێوەبەری ناوەندی هەوكردنی جومگە و ماسولكەكان لە كلیڤلاند كلینیك دەڵێت، هیچ توێژینەوەیەك نییە كە بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە پەیوەندیی پەنجە تەقاندن بە هەوكردنی ئێسكەوە رەتبكاتەوە.

رەنگە هەوكردنی جومگە سەرچاوەی نیگەرانی نەبێت، بەڵام لە هەندێك حاڵەتی دەگمەندا، دەشێت پەنجە تەقاندن بەشێوەیەكی زۆر ببێتەهۆی برینداربوونی سووك لە جۆری زیانگەیاندن بە بەستەرەكان و شلبوونەوەی جومگەكان، وەك ئەوەی جافارنیا دەیڵێت.

بۆیە گەر ئەم عادەتەت هەیە، باشترە كەمترین جار ئەنجامیبدەیت.

بابەتی پێشتر

باران و لافاو ناوەڕاستی تورکیای گرتەوە و قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

توێژەران: تەماشاکردنی کورتەڤیدیۆکانی سۆشیاڵمیدیا مرۆڤ تووشی بێزاری زیاتردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share