هۆكارەكانی نەناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم تائێستا نایەوێت و ناهێڵێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لە كاتی خۆیدا بگات و هەر مانگە و لیستێكی جیاواز بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم تائێستا نایەوێت و ناهێڵێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا بگات بەردەوام كێشە و گرفت و لەمپەری بۆ دروستدەكات هەر مانگە و لیستێكی جیاواز دەنێرێت و بڕی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نزیكەی 50 پەنجا ملیار زیادیكردووە.

وتیشی، ” بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەكردووە تایبەت بەبانكیكردنی مووچە و لیست و داتا و زانیاریی تەواوی مووچەخۆران نانێرێت و داهاتی ناوخۆی وەك پێویست رادەستنەكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە: سزای هەشت نانەواخانەماندا کە نانیان گران بە هاوڵاتییان دەفرۆشت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی هەرزاننەکردنی نرخی نانەوە هەشت نانەواخانە سزادران و ئەگەر دووبارەی بکەنەوە دادەخرێن. لیژنەی نانەواخانەکانی سەر…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت. لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی…
Total
0
Share