وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندیی خوێندكاران بڕیاری دا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا داشکاندنی کرێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە ئەھلی و حکومییەکان بەردەوامبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە ڕێژەی 45%ـە و داشکاندنی کرێی خوێندن لە پەیمانگە ئەھلییەکان بە ڕێژەی 20%ـە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلییەکان بە ڕێژەی 10% و 15% و 20% دەبێت و بەپێی ڕانکی زانکۆکان دیاریدەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە ئەم بڕیارە ساڵانی پێشوو بەھۆی کۆرۆناوە درا، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی درێژیکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانى.. له‌ سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ‏

قائیمقامی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتى كه‌میی غاز له‌ شاره‌كه‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ ‏سبه‌ینێوه‌ غازفرۆشه‌كان به‌ كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن. ‏ چەند…
Total
0
Share