رۆژێک پشوو لە عێراق راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی یەکشەممەی داهاتوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشووی رەسمی.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەبۆنەی رێورەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشووی رەسمییە.

تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی لەبارەی ئەو رۆژە پشووەوە نەداوە، کە هەرێم بگرێتەوە یان نا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share