دادگای فیدڕاڵی داواکەی حەسەن تۆران و راکان جبوری رەتکردەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، داواکەی حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق و سەوسەن عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەلایەک و داواکەی راکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی پێشووی کەرکوکی رەتکردەوە کە لە دژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و دەرکردنی مەرسوومی کۆماری لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ پارێزگاری کەرکوک، تۆمارکرابوون.

دوای پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک، دوو داوا لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکران، داواکارەکان راكان جبوری، سەرۆكی كوتلەی هاوپەیمانی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەوسەن عەبدولواحد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە بەرەی توركمانی بوون.

هەردوولا، داوایان لە دادگای فیدراڵی کردبوو رێكار و بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەی هۆتێل رەشیدی بەغدا و ئەنجامەكانی رابگرێت، تا ئەوكاتەی سكاڵاكانیان لەوبارەیەوە یەكلاییدەكرێتەوە، بەڵام هەردوو داواکە رەتکرانەوە.

رۆژی 18ی ئەم مانگە، دادگای فیدراڵی عێراق وردبینی بۆ هەردوو داواكارییەكە كردووە و رەتیکردوونەتەوە، بە هۆی ئەوەی هیچ سیفەتێكی پەلە و پێویستیی تێدا نییە، تا كاتی یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكان بڕیاری دیكە دەربكەن.

بابەتی پێشتر

رۆژێک پشوو لە عێراق راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: تائێستا یەک دینار بۆ تەمویلی مووچە نەهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share