سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رایگەیاند، هیچ زانیارییەکمان لەبارەی بە تیـ.ـرۆریست ناساندنی دوو گروپەوە پێنەگەیشتووە.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاند، هیچ زانیارییەکمان لەسەر بڕیاری بە تیرۆریست ناساندن و سڕکردنی پارە و سامانی  “ئەنساروڵڵا” و “حزبوڵڵا”ی لوبنان نییە.

دەشڵێت، “ئەو جۆرە بڕیارانە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار ناکرێن، بەڵکو تەنیا ئەو یاسایانە بۆ وردبینی و پەسەندکردن دەنێردرێن کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگدانیان لەسەر دەدرێت، لەگەڵ مەرسومە کۆمارییەکان”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان و لیژنەی سپیکردنەوەی پارە و رێنماییەکانی هیچ لایەنێک بۆ سەرۆکایەتی کۆمار نانێردرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share