ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە كەركوك كوژرا

ژنێكی گەنج لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە كەركوك كوژرا، هەردوو هاوژینەكە دانیشتووی بەغدادن و بە سەردان روویان لە شارەكە كردووە.

لە گەڕەکی خەزرا-ی شاری کەرکوک ژنێكی تەمەن 31 ساڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە درایەبەر گوللــە و کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ژن و مێردەكە دانیشتووی پارێزگای بەغدادن و بەمەبەستی سەردانکردنی ماڵی خوشکی ژنەكە روویان لە کەرکوک كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو دەمەقاڵی لە نێوان هەردوو هاوسەرەکەدا دروست بووە و بەوهۆیەوە پیاوەکە تەقەی لە هاوسەرەکەی کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەست: وەزارەتی دارایی چوار مانگە نەیتوانیوە مووچەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێبدات

مامۆستایانی گرێبەست گردبوونەوە و داوای پێدانی مووچەکانییان دەکەن، دەشڵێن ” تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10مان پێنەدراوە و داوای…
Total
0
Share