سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق سازدەکرێت

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەبچێت و تێیدا چەندین جۆر بەروبوومی جوتیارانی سنوورەکە بخرێتەروو.

ئیسماعیل عەبدوڵا بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاروایە رۆژی هەینی داهاتوو سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە پارکی گوڵی مەهناز لە شارۆچکەی تەقتەق بەڕێوەبچێت.

ئاشکراشیکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری کۆیە، بەشی کشتوکاڵی تەقتەق، بەشی رۆشنبیری و هونەری تەقتەق بەشداریی تێدادەکەن.

بڕیارە فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات و جگە لە خستنەڕووی بەرهەمی هەنجیر و بەرهەمەکانی دیکەی جوتیارانی سنوورەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆری دیکەی تێداسازبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رێککەوتنمان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و…
Total
0
Share