پۆلیسی راپەڕین: سێ کەس دەستگیرکران یەکێکیان ئۆتۆمبێلی لە پوری دزیوە

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای بە دەستهێنانی زانیاری لە لایەن هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە سێ کەس لە پێشانگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە دەستگیرکران کە هەستاون بە هێنانی ئۆتۆمبیلی جۆری (BMW330) مۆدێل 2024 رەنگی رەش لە شاری هەولێرەوە بۆ پێشانگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە و لێکردنەوەی تابلۆکانی بە مەبەستی ساغکردنەوەی بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کە پێشتر لە لایەن یەکێک لەو تۆمەتبارانەوە ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەی مانگێك بە کرێ گیراوە.

دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا تۆمەتبار (م، م، ق) لەکاتی وەرگرتنی وتەکانیدا دانی بە تاوانێکی دیکەدا نا کە جگە لەو تاوانەی ئەنجامیداوە هەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبێلی پوری لە جۆری (کیا سپۆرتاج) مۆدێل 2014 رەنگی سپی لە شاری کەرکوك وە فرۆشتوویەتی بە بڕی (13000$)سیانزە هەزار دۆلاری ئەمریکی.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی 453 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە و لە شاری كوت دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی…
Total
0
Share