شەفافیەت: داهاتی ساڵی 2025ـی سلێمانی نزیکەی 900 ملیار دینارە

سایتی شەفافیەتی داهاتی ساڵی رابردووی 2025ـی بڵاوکردووەتەوە کە نزیکەی 900 ملیار دینارە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە، کە بڕی 897 ملیار و 156 ملیۆن و 673 هەزار و 537 دینار بووە.

هاوکات داهاتی کۆتا مانگی 2025 کە مانگی 12 دەکات، بڕی 62 ملیار و 333 ملیۆن و 805 هەزار و 985 دینارە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
Total
0
Share