ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی ئاگاداردەکاتەوە.

لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستمی ئی – پەروەردەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵان تاوەکو پەیمانگەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە 4ی ئەیلولی 2025 دواوادەیە بۆ تۆمارکردنی :

1- بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستمی ئی – پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

2- تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستمی ئی – پەروەردە بە دروستی.

کاتژمێر 12ی شەو سیستمی ئی – پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە كاری پێكەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەبووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەرۆكایەتیی كلاودیۆ كۆردۆن،…
Total
0
Share