تۆمەتباری دزی سەدە: ناوی هەموو ئەوانە ئاشکرادەکەم کە تێوەگلاون

نور زوهەیر تۆمەتباری سەرەکی تاوانی دزی سەدە رایگەیاند، ئەگەر لە دادگاییەکی ئاشکرادا دادگایی بکرێت ئامادەیە ناوی هەموو ئەو کەسانە ئاشکرابکات کە لە دۆسیەکەوە تێوەگلاون.

نور زوهەیر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تاوانی دزی سەدە جگە لە درۆیەک و پڕوپاگەندەی راگەیاندنەکان هیچی دیکە نییە، ئەو پارەیە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە وردبینی بۆ کراوە و پارەکە هی حکومەت نییە.

نور زوهەیر، لە قسەکانیدا تەواو خۆی بەبێتاوان ناودەبات و دەڵێت، “زوڵمم لێکراوە”.

ئەم چاوپێکەوتنە لە کاتێکدایە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو یەکەمین دانیشتنی دادگایی ناوبراو لەبارەی دۆسیەی دزی سەدەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونیەوە دادگاییەکە بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا.

بابەتی پێشتر

شارەزایان باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە ئاوڵەی مەیمون ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

توێژەرانی زانکۆیەکی کەنەدا لە گەرمیی جەستە کارەبا بەرهەمدەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران خواستییان…
Total
0
Share