ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێكی گرنگی زانكۆی سلێمانیدا كرا

لە رێوڕەسمێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر د.كۆسار محەمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێكی گرنگی زانكۆ ئەنجامدرا.

دوای دەرچوونی فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەپێی رێنماییەكان و تەواوبوونی ماوەی یاساییان، دوو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و دوو راگر لە پۆستەكانیان بەخشران.

لە سەرەتای رێوڕەسمەكەدا پڕۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆ سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو یاریدەدەر و راگرانەی كرد، كە لە پۆستەكانیان بەخشران و باسیلەوەكرد كە ئەوان لە كاتی هەموو قەیرانەكاندا توانیان بەشێك بن، لە بەڕێوەبردنی زانكۆ و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن پەكبخرێت و خزمەتی زانكۆیان كردووە و بەرپرسیارێتییەكی گرنگیان هەڵگرتووە.

دواتر سەرۆكی زانكۆ، بە نووسراوی رەسمی بەخشین و دەستبەكاربوونی بۆ یاریدەدەرەكان و راگرەكان ئەنجامدا.

لە رێوڕەسمەكەدا بە نووسراوی رەسمی و دوابەدوای فەرمانی وەزاری و بەپێی رێنماییەكان و تەواوبوونی ماوەی یاساییان، پ.د. كاوە محەمەد جەمال رەشید، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی لە پۆستەكەی بەخشرا، پ.د. كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆ پۆستەكە بەڕێوەدەبات، تا ئەوكاتەی لە رێگای بانگەوازەوە كەسێك لە پۆستەكەدا دادەنرێت.

لە رێوڕەسمەكەدا پ.ی.د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران لە پۆستەكەی بەخشرا، پ.ی.د. شیروان حەمەساڵح عومەر لە جێگاكەی بەوەكالەت دەستبەكاربوو.

دواتر پ.ی.د. سەلام عەبدولكەریم عەبدوڵا، راگری كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدسادق، لە پۆستەكەی بەخشرا و لە جێگاكەی پ.ی.د. ئامانج حەسەن ئەحمەد دەستبەكاربوو، جگەلەوەش لە ڕێورەسمەكەدا پ.ی.د. عابد خالد رەسول، راگری كۆلێژی زانستە رامیارییەكان لە پۆستەی بەخشرا و لە جێگاكەی پ.ی.د. جەلال حەسەن مستەفا بەوەكالەت دەستبەكاربوو.

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا ئەو كەسانەی لە پۆستەكانیان بەخشران و ئەوانەشی دەستبەكاربوون، نووسراوی رەسمییان لەلایەن سەرۆكی زانكۆ پێبەخشرا و هیوای سەركەوتنی لە ئەركە نوێیەكانیاندا بۆ خواستن.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share